ببــەخــشــن ، چــونڪە کــفـن گـیــرفـانی نـیــە

چــیـــرۆڪ و پــەنــد :
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
پیـــاوێڪ مەڕێڪی ڪـڕیی بــوو ، ڪاتێڪ دایگــرت مــەڕەڪە خـۆی ڕاتەڪاند لـــە دەســتی و بەرەڵا بــوو ...
پــیــاوەڪەش ڕای ئەڪرد بـەشــوێنـیــا ، هــەتــا مەڕەڪە گــەیشــتە بـەر مـاڵـــی  هـەژارە بێ باوڪـەڪان  !!
دایڪی هەتیــوەڪانیش هەمـوو ڕۆژێڪ چــاوەڕێی ڪەسێڪی دەڪرد لــەبەر دەرگا ڪەخـواردنێڪ یـان خێـرێڪیـــان بــۆ بهێنێت و لێی وەرگــرێت ...
ئــەم پیــاوەش یــەکـێ بــوو لەوانەی خێــری بـۆ دەهێنــا ، ڪاتێڪ مەڕەڪە گـەیشتە بەردەرگاڪەیـــان ، دایڪی بێ بــاوکەکــان هــاتە دەرەوە ، بینی بــاوڪی مـوحـەممــەد کەدراوســێیانە لــەبەر دەرگایە و مانـدوو بووە .....!!
ووتی :
خــوای گــەورە ئەو خـێـرە گەورەیەت لــێ وەرگــرێت ، ئەی بـــاوکی موحەممــەد !!
وای ئـەزانی ئەو مەڕەی کــردووە بە خێـــر ،
ئــەویش هیچی پێ نەوتــرا تەنهــا ئەوە نەبێ ، کە ووتـی :
خــوا لێــمان وەرگرێــت ، بمــانبـوورە خـووشکەڪەم لــە کەمــوو کــوورتیمـان بەرامبــەرتــان ...
پیـــاوەکە ڕووی وەرگێــڕا بەرەو قیبلــەو
 ووتـی :
خــوایــەگیـــان لێــم وەرگــرە ..
ڕۆژی دوواتــر ، پیــاوەکە چووە دەر دووای نوێژی بەیـــانی ، هەتــا مـەڕێڪی تــر بڪڕێت ...
بینی ســەیــارەیەڪ پــڕە لــە مــەڕو وەسـتـــاوە ، چووە پێشـەوە لـــە خـاوەنەکەی تــا مـەڕێڪی قەڵەوتــر لـەوەی دوێنێ بڪـڕێت ، 
ئەبــو موحـەممــەد پرسیـــاری کرد لــە نـرخــەکەی ...
فــرۆشـیـــارەکە ووتی :
هەڵیــگــرە کـێشــەمان نـابێت !!
ئــەویــش مـەڕە قەڵــەوەڪەی هەڵگــرت بـۆنـــاو ســەیارەڪە ...
فـرۆشــیــارەڪە ووتــی :
ئــەو مــەڕە نــرخــی نییــە و بـێ بەرامـبـــەرە ،

 هــۆکارەڪەشی ئەوەیە ڪە ئەمســاڵ مەڕەکانــم زۆر زۆر بوون و منیش نەزرم ڪـردووە لــەســەر خــۆم و ووتوومـە ئـەی خوای پەروەردگار ئەگـەر مــەڕەکانــم زۆر بـوون ، یەکـەم کـڕیــار مـەڕێڪی پێ دەبەخشــم ...
ئەوە نسـیبی خــۆتـە ....
نـۆشــتان بێت ...

 ” ببــەخــشــن ، چــونڪە کــفـن گـیــرفـانی نـیــە "