مێروستانەکە خۆی داوێتە ناو هەنگینی

مێروستانەک بەڕێدا دەڕوا هەندەک هەنگینی دەکەویتە پێش چاوی ئەویش پلەکی لێ دەدا هەندەکی دەخواو دەڕوا ...
فکر دەکاتەوە دەرێ زۆر خۆشبو بابگەڕێمەوە هەندەکی دیش بخۆم ...
دەگەڕێتەوە هەندەکی دیش دەخواو دەڕوا .
دیسان فکر دەکاتەوە دەرێ ئەو هەنگینە خۆشەی لۆ بەجێبێلم دیسان دەگەڕێتەوە...
ئەو جارە خۆی داوێتە ناو هەنگینی تێری لێ دەخوا دەیەوێ بێتە دەرێ ناتانی گیر دەبی . 
مێروستان لەناو هەنگینی حاسێ دەبی هەتا ڕوحی دەچتە دەرێ .
لەو چیڕۆکەی مەخسەد ئەوەیە دنیاش هەنگینە ئەمەش ڕێبوارین ئەوها باشترە تامی بکەینو بڕۆین ، ئەگەر بکەوینە ناوێ گیر دەبین سەریشمان دەخوا تامو لەزەتیش ناکەین.