زۆرێک لە هۆتێلەکانی جیهان ژووری ژمارە 420یان نییە، لەبەرئەوەی ژمارە 420 نیشانەیەکی جیهانییە بۆ کێشانی مادەی هۆشبەر و حەشیش.
زۆرێک لە هۆتێلەکان لەبەرئەوەی نیشانی بدەن کە کێشانی مادەی هۆشبەر قەدەغەیە ژمارەی 420ی سەر دەرگای هۆتێلەکانیان لابردووە بۆ ئەوەی پارێزگاری لەو کەسانە بکەن کە دێنە نێو هۆتێلەکەیان و دڵنیابن کە مادەی هۆشبەری تێدا ناکێشرێت، چونکە هەر کەسێک ژمارە 420 ببینێت وادەزانێت لەو ژوورەدا بازرگانی بەمادەی هۆشبەرەوە دەکرێت.
هەندێک لە هۆتێلەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەو تێکنەدانی ریزبەندی ژمارەی ژوورەکان، ژمارە 419 + 1 دەنووسن لەسەر دەرگای ژوورەکە.
بیرۆکەی 420 وەک نیشانەیەکی جیهانی بۆ کێشانی مادەی هۆشبەر لە چییەوە هاتووە؟
کۆمەڵێک خوێندکار لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو جۆرە مادەیەکی هۆشبەریان دەکێشا کە ناوی "قەنب" بوو، هەموو رۆژێک لە کاتژمێر 4:20 خولەک کۆدەبوونەوە بۆ کێشانی ئەو مادە هۆشبەرە، شوێنی یەکگرتنەکەشیان لای پەیکەری زانای بواری کیمیا لویس باستۆر بووە. لەو کاتەوە ئەو ژمارە 420 بووە رەمزی کێشانی مادەی هۆشبەر.