زوبه‌یر به‌كر كه پیاوێكی به ته‌مه‌نی 111 ساڵانه و له گوندێكی سه‌ر به شاری موش ده‌ژی، خاوه‌نی 107 نه‌وه و چوار نه‌بیره‌یه.
به‌كر ته‌مه‌نی 111 ساڵه و له گوندی كه‌په‌نه‌كه‌ی سه‌ر به ناوه‌ندی موش ده‌ژی، ته‌مه‌نی له‌ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كی فراوان به‌سه‌ر بردووه كه سه‌دان یاده‌وه‌ری له‌خۆ گرتووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ته‌مه‌نه زۆره‌ی كه سه‌ده‌یه‌كی تێپه‌ڕاندووه خۆی پێداویستییه‌كانی دابین ده‌كات.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، به‌كر باس له‌وه ده‌كات كه خاوه‌نی حه‌فت منداڵ و 107 نه‌وه‌یه و چوار نه‌بیره‌شی هه‌یه و ده‌ڵێ به به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانیدا دڵخۆش و ئاسووده‌یه.
