ژنێكی هیندی له ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا بۆ یه‌كه‌م جار له ژیانیدا منداڵێك ده‌خاته‌وه و ده‌بێ به‌دایك. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له تاقیگه‌یه‌كی تایبه‌تدا له هه‌رێمی هاریانای باكووری هیندستان له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه پیتاندنیان بۆ ئه‌نجام دا.
ئه‌و ژنه هیندیه و مێرده‌كه‌ی ماوه‌ی 46 ساڵه چاوه‌ڕێی منداڵێك ده‌كه‌ن ماڵه‌كه‌یان ئاوه‌دان بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌یه له‌لایه‌ن دراوسێكانیه‌وه گله‌ییان لێ كراوه، چونكه له كولتووری هیندیدا ئه‌و خێزانه‌ی منداڵیان نه‌بێ وا لێكده‌درێته‌وه كه نه‌فره‌تی خودایان له‌سه‌ره.
ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو ژن و مێرده‌كه له ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌دا بوونه دایك و باوك، به‌ڵام منداڵه‌كه‌یان ته‌ندروستییه‌كی باشی هه‌یه و كه له‌دایكیش بوو كێشه‌كه‌ی دوو كیلۆگرام بووه.
كوڕه‌كه‌ی ئه‌و دوو پیره ژن و پیاوه نێو نراوه (ئه‌رمان) كه له رۆژی 19ی نیسان له‌دایك بووه.