ئەستێرەیەکی پۆپی ئەمەریكی قورئان دەخوێنێتەوە و بەدوای ماناكانیدا دەگەڕێ


لیندسێی لۆهان ئەستێرەی سینەما و پۆپی ئەمەریكی رایگەیاند ئەو كەسێكی كراوەیە بەڕووی ئاینەكاندا و ماوەی ساڵێكیشە قورئان دەخوێنێتەوە و بەدوای ماناكانیدا دەگەڕێ.

لۆهان ساڵی رابردوو لە ناوەندێكی سەرپەرشتیكردنی منداڵان لە نیویۆرك بینرا كە قورئانێكی بەدەستەوە بوو، بەو هۆیەوە زۆر لە میدیاكانی ئەمەریكا ئیسلامبوونی ئەویان ڕاگەیاند. 

هەفتەی رابردوو لۆهان لەبارەی ئیسلامبوونیەوە لە دیدارێكی رۆژنامەی "زە سەن)ی بەریتانی گوتی "هێشتا لە خوێندنەوەی قورئان و لێكدانەوەی تەواوی ماناكانی نەبوومەتەوە، لەبەرئەوەی سورەت و ئایەتەكانی زۆر درێژن".

ئەكتەرە 29 ساڵیەكەی ئەمەریكا ڕەخنە لە وڵاتەكەی دەگرێ و دەڵێ ئەو وێنەیەی لەبارەی قورئانەوە پێشانی ئەمەریكا دراوە وێنەیەك هەڵەیە و لەگەڵ راستی قورئاند یەك ناگرێتەوە.