زانایانی ڕێكخراوی مه‌ترسییه كاره‌ساتاوییه‌كانی جیهان ئاماژه به 6 مه‌ترسی ده‌ده‌ن كه ده‌بنه هۆی كۆتاییهێنان به‌مرۆڤایه‌تی له داهاتوویه‌كی نزیكدا.
ئه‌و زانایانه پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌و مه‌ترسییانه ببنه هۆی له‌ناوچوونی 10٪ی مرۆڤایه‌تی، كه ده‌كاته 740 ملیۆن مرۆڤ.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ڕێكخراوه‌كه، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو یه‌كێ له مه‌ترسیه سه‌ره‌كییه‌كانه له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی.
هه‌روه‌ها زیادبوونی كاره‌ساته سروشتییه‌كانیش یه‌كێ له هه‌ڕه‌شه‌كانه له‌سه‌ر ژیان له گۆی زه‌وییدا.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌دات كه كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ته‌نۆچكه‌ی ئاسمانی یه‌كێ له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌بێت.
شه‌ڕی ئه‌تۆمی یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له داهاتوودا ڕووبه‌ڕووی مرۆڤایه‌تی ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی مرۆڤ واده‌زانێ ته‌كنه‌لۆژیا له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدایه، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كی جیدی هه‌یه له داهاتوودا رۆبۆته‌كان له مرۆڤایه‌تی هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه و شه‌ڕ به‌رپا بكه‌ن.
راپۆرته‌كه له كۆتاییشدا ئاماژه به‌مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه درمه‌كانی وه‌ك ئه‌نفلۆنزای باڵنده و ئه‌نفلۆنزای به‌راز و ئیبۆلا ده‌دات، كه بۆیان هه‌یه ببنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌یان به‌نێو ژماره‌یه‌كی زۆری مرۆڤدا.
