ئافه‌رتێكی ئوسترالی، منداڵێكی شه‌ش كیلۆگرامی ده‌بێت و ماڵپه‌ڕه جیهانییه‌كان به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات.
(بریانا سایكس)، خه‌ڵكی ئوسترالیایه، منداڵێكی شه‌ش كیلۆگرامی بووه، پزیشكه تایبه‌ته‌كانیشی ئه‌و ڕووداوه به په‌رجوو (موعجیزه) ناو ده‌به‌ن، چونكه منداڵه‌كه قه‌باره‌ی هێنده‌ی قه‌باره‌ی منداڵێكی سێ مانگانه.
یه‌كێك له پزیشكه تایبه‌ته‌كانی بریانا، به ماڵپه‌ڕه مه‌گه‌زینه‌كانی ڕاگه‌یاندووه: "به بڕوای من، ئه‌وه گه‌وره‌ترین منداڵی 15 ساڵی ڕابردووه، چونكه 15 ساڵه منداڵی گه‌وره‌ی له‌م شێوه‌یه‌م نه‌بینیوه، كه له دایك ببێت".
