كیم جۆن ئونی سه‌رۆكی كۆریای باكوور هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ئاگاداركرده‌وه كه هه‌فته‌ی داهاتوو هیچ كه‌سێك بۆی نییه ئاهه‌نگ بگێڕێت یان مه‌راسیمی به خاكسپاردنی ته‌رم بگێڕێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رۆكایه‌تی كۆریا به‌ڕێوه‌یه.
ئه‌و سه‌رۆكه‌ی كۆریای باكوور به‌و هۆیه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانی له‌ناو شاره‌كاندا بڵاوه‌پێكردووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ر جوڵه‌یه‌ك كه هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌ركه‌سێكیش له‌و فه‌رمانه لابدات ده‌ستگیرده‌كرێت و به سزاده‌گه‌یه‌نرێت.
هه‌فته‌ی داهاتوو ئاهه‌نگی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستپێده‌كات، هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه ئاهه‌نگی بووك و زاوا‌و هاوشێوه‌كانی تری ئاهه‌نگ بگێڕێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هیچ كه‌س بۆی نییه له‌و هه‌فته‌یه‌دا رێوڕه‌سمی ناشتنی مردوو یان گێڕانی پرسه بۆ ئازیزه‌كانیان به‌ڕێوه‌به‌رن.
ئاهه‌نگه‌كه له بیۆن یانگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئاهه‌نگێكی شاز و سه‌رنجڕاكێش بێت، چونكه سروستی كیم وایه هه‌ر كارێك ده‌كات سه‌رنجی هه‌موو دنیا بۆ لای خۆی راده‌كێشێت.
رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمزی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كۆنترۆڵی پایتخه‌تی كۆریای باكووریان كردووه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامده‌درێت، له‌دوای ساڵی 1989 ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كاری له‌و شێوه‌یه رووبدات.
كیم جۆن ئونی سه‌رۆكی كۆریای باكوور یه‌كێكه له سه‌رۆكه دیكتاتۆره‌كان و به‌وه ناسراوه كه كاری زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌كات، ده‌ست و پێوه‌ند و هاوڵاتیانی له‌سه‌ر كاری زۆر ساده ده‌كوژێت و بڕیاری زۆر سه‌یر ده‌رده‌كات، له‌وانه ده‌بێت خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌دڵی ئه‌و ستایلی قژیان دابنێن.
