ڕێگایه‌كی ئاسان بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه، كه مێشووله پێیان وه‌ده‌دات و ده‌یانه‌وێت شوێنه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
زۆربه‌ی كات ئه‌و كه‌سانه‌ی مێشووله پێیان وه‌ده‌دات ناڕه‌حه‌ت ده‌بن، چونكه هه‌ست به خورانی له‌شیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها شوێنی پێوه‌دانی هه‌ندێك له‌و مێشوولانه‌ش، ئازار به مرۆڤ ده‌به‌خشن.
بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی پێوه‌دانی مێشووله چاره‌سه‌ر بكه‌یت، هه‌روه‌ها له خورانه‌كه‌ش ڕزگارت ببێت، ته‌نیا پێویستت به پارچه‌یه‌ك سه‌هۆڵه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تییه‌كی باشت ده‌دات.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی شوێنی پێوه‌دانی مێشووله، هه‌روه‌ها بۆ نه‌مانی خورانه‌كه‌ی، سه‌ره‌تا پارچه سه‌هۆڵێكی خاوێن بهێنه، ئینجا بۆ ماوه‌ی دوو خوله‌ك له شوێنی پێوه‌دانه‌كه بخشێنه.
ئه‌گه‌ر له ڕۆژێكدا دوو تا سێ جار ئه‌م ڕێگایه جێبه‌جێ بكه‌یت، شوێنی پێوه‌دانی مێشووله نامێنێت، خورانه‌كه‌شی له یه‌كه‌م جاردا نامێنێت.
