گەنجێكی ئیفلیج داهێنانێكی ناوازە دەكات


گەنجێكی تەمەن 35 ساڵی توركی گەرچی بەهۆی نەخۆشی ئیفلیجییەوە دەناڵێنێت، بەڵام هێشتا هیواكانی لەبواری زانستیدا ون نەبووە و لە هەوڵی نوسینی كتێبێكدایە.

مستفا ئارۆڵ  ئەو گەنجە توركییە كە وێرای نەخۆشییەكەی سەرقاڵ نوسێنی كتێبێكە لە ژێر ناوی( وایانزانی كەمئەندامم)، ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو گەنجە بەهۆی ئەوەی دەستەكانی توانی كاركردنیان نییە، بە لووتی خەریكی تەواوكردنی نوسینەوەی كتێبەكەیەتی كە باس لە چیرۆكی ژیانی مندالێكی كەم ئەندام دەكات و لە قۆناغی تەواو بووندایە.

مستەفا لە ئێستادا هەوڵی تەواوكردنی كتێبەكەی و وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەر دەدات.

ئەو گەنجە كەم ئەندامە خاوەنی دوو بڕوانامەی بەكارلیۆسە لە بواری بازرگانی و پەیوەندییە گشتییەكان.