لە ڕووداوێكی دەگمەندا زیندانییەك هەستا بە قوتدانی مۆبایلە زیرەكەكەی.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویكردەوە: زیندانییەكی تەمەن 29 ساڵ هەستاوە بە بە قوتدان موبایلەكەی بەو هۆیەشەوە، دوای 4 كاتژمێر لە ڕووداوەكە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و دوای 8 كاتژمێریش توانراوە چارەسەری بۆ بكرێت.
ڕۆژنامەكە لەسەر زاری بەرپرسانی نەخۆشخانەكەوە بڵاویكردەوە: مۆبیالەكە لەسەرووی گەدەی وەستاوەتەوە بەو هۆیشەوە چەند جارێك وێنەی تیشكی و پشكنینی بۆ كراوە ئەوجا مۆبایلەكە دۆزراوەتەوە، و دواتر لە ڕێگای نەشتەرگەرییەوە دەرهێنراوە.
