ئافرەتێکی ٢٣ ساڵ لە کاتی مەلەکردندا لە کەناری (بۆتا راکۆن) لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا قرشێک گازی لێدەگریت و هەر بەوەشەوە دەگەیەنڕێتە نەخۆشخانە
قرشەکە کە درێژیەکەی ٦٠ سانتیمەتر دەبوو، وەک ئەوەی پێوەی نوسابێت قۆڵی ئافرەتەکەی بەرنەدەدا.
بە ووتەی فریاگوزارانی کەنارەکە، ئەو جۆرە قرشە بە گشتی بە (قرشی پەرستیار) ناسراون و زۆر گەورە نابن و لە خۆرهەڵاتی کەناراوەکانی ئەمریکا دەژین.
بە پێچەوانەی قرشەکانی دیکەوە ئەو جۆرە قرشە لە جوڵەدا سستە و ئەگەر پێی پێدا بنرێت یان بێزار بکرێت ئەوا پەلامار دەدەن و گاز دەگرن.
