سزایەکی قورس درا بەهۆی ئەوەی لە سەگێکی دابوو تا مردن


پێگەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویکردووەتەوە، دادگای وڵاتی ئێران بڕیاری داوە بەوەی کە 74 جەڵد لە هاووڵاتیەکی بدرێت ئەمەش دوای ئەوەی ڤیدیۆیەک لە ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە کە لە سەگێک دەدات هەتا دەمرێت.

لە ڤیدیۆکەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە دەردەکەوێت ئەو هاووڵاتییە بە خاکەناز و بە شێوەیەکی دڕندانە لە سەگەکە دەدات هەتا دەمرێت.


دادگا جگە لەوەی بڕیاری داوە بە 74 جەڵد سزا بدرێت ناچار دەکرێت کە پارەی یەک ساڵی خوێندنی چۆنێتی چاودێریکردنی  ئاژەڵ بدات.