ئایا شوشتنی دەست بە بێ سابوون سوودی هەیە؟


نێوەندێكی تەندروستی ئەڵمانی رەتیدەكاتەوە شوشتنی دەستەكان تەنیا بە ئاو و بێ بەكارهێنانی سابوون بێسوود بێ، چونكە ئاویش توانای راماڵێنی گەردە پیسەكان و بەشێك لە بەكتریاكانی هەیە.

ئەندریا روكلیە لە نێوەندی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ تەندروستی گشتی، لەگەڵ جەختكردنەوە لە بەسوودی شوشتنی دەستەكان بە ئاو دەڵێ "بەڵام بێگومان سابوون كارایی زیاترە لە راماڵێنی گەردە پیسەكان و میكرۆبەكان لەسەر رووكاری پێست".

شارەزا ئەڵمانییەكە دەڵێ ماوەی شوشتنی دەست رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە كارایی شوشتن، چونكە دەبێت لانیكەم 20 چركە بەردەوامبێت. بەڵام رەتیدەكاتەوە پلەی گەرمی ئاو رۆڵی هەبێت لە كاراییەكەی لە خاوێنكردنەوەی دەستەكاندا.