پسپۆڕێكی ئەڵمانی دەڵێ دەكرێ بنێشت جوین بكرێتە هۆكاری پاراستنی ددانەكان و پاراستنیان لە كلۆربوون.
پرۆفیسۆر دیتمار ئۆسترایشن، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی پزیشكانی دەرمانساز لە ئەڵمانیا، دەڵێ ئەگەر لەدوای خواردنە شیرینەكان و ترشەكان بنێشت بجوین، ئەوە لە رێگەی زۆربوونی دەردانی لیكەوە مینای ددانمان دەپارێزین.
وەك ئەو پرۆفیسۆرە ئەڵمانییە باسیدەكات، لیك ماددەیەكی خاوێنكەرەوەیە و خاسیەتی دژە بەكتریایی هەیە.
باشترە بنێشی بێ شەكر بەكاربهێندرێ تاكو زۆرترین سوود بە دەم و ددان بگەیێندرێ. ئەوانەش كە ئارەزووی بنێشت ناكەن، جوینی هەر شتێك كە لیك لەنێو دەم زیادبكات هەمان كاریگەری دەبێت.
