چۆن وا دەکەیت ئازاری گوێچکەکانت نەمێنێت


ماڵپەڕی (بۆڵدسکای) ڕێگایەکی سرووشتی بۆ ئەو کەسانە خستووەتە ڕوو، کە تووشی ئازاری گوێچکەکانیان دەبن، بۆ ئەمەش تەنیا پێویستت بە ئاوی ڕێحانە، کە ئەمەش ڕێگایەکی سرووشتی و کاریگەرە، ھەروەھا سوودێکی باشی بۆ کەمکردنەوەی ئازاری گوێچکەکان ھەیە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کەسانەی کاتێک تووشی ئازاری گوێچکە دێن، پێویستە تەنیا دوو دڵۆپ ئاوی ڕێحان بخەنە نێو گوێچکەیان، بەمەش بە ماوەیەکی کەم ئازارەکەیان کەم دەبێتەوە و نامێنێت.

ئەم ڕێگایەش یەکێکە لە رێگا سرووشتیی و ئاسانەکان، ھەروەھا سوودێکی باشت لە کەمکردنەوەی ئازاری گوێچکەکان پێ دەگەیەنێت، ئەمەش پێویستە تەنیا لەو کاتانە ئەنجام بدەیت، کە ئازاری گوێچکەت ھەیە.