گرتنی وێنه‌ی سێڵفی چووه پاڵ ئه‌و ڕوداوانه‌ی ده‌بنه هۆكاری مردن له‌سه‌رانسه‌ری جیهانداو سێڵفی به‌زویی له‌وڵاتانی ئه‌وروپا، ژاپۆن، وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا، وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین‌و ئه‌مریكا باكور، مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروستكردووه، كه وێنه‌ی سێڵفی له‌م كاته‌دا زیاتر مه‌ترسیدارتره له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك، وه‌ك له‌هێرشی ماسی قرش.
توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ده‌ریخستووه، گه‌نجانی ئه‌وروپا ژیانی خۆیان به‌ته‌واوی ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه له‌پێناو گرتنی وێنه‌یه‌كی سڵێفی، ئه‌وه‌ش به‌نزیك بوونه‌وه له‌ئاگر یان له‌شوێنێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌رز، وه‌ك سه‌ر بورجی خه‌لیفه له‌شاری دوبه‌ی، یان له‌كاتی لێخوڕینی ماتۆرسكیلدا یان له‌كاتی لێخوڕینی فرۆكه‌ی بچوك یان له‌كاتی ئۆتۆمبێل لێخوڕیندا كه زۆر جار ئه‌مانه مردنی لێكه‌وتۆته‌وه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، له‌ساڵی (2015)دا له‌سه‌رانسه‌ری جیهانی ته‌نیا هه‌شت كه‌س به‌ڕوداوی هێرشی ماسی قرش گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام (12) كه‌س به‌هۆی وێنه‌ی سێڵفییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ش نیشانی ده‌دات كه له(2015)دا ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی وێنه‌ی سێڵفیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، (30%) له‌وانه زیاترن كه به‌هۆی هێرشی ماسی قرشه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، سێڵفی وه‌ك نه‌خۆشی ده‌رونی لێهاتووه لای به‌شێكی زۆر له‌خه‌ڵك، له‌ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ململانێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
