كاری ژنێكی ته‌مه‌نی 99 ساڵان، هه‌موو میدیاكارانی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه. به‌شێكی زۆری خه‌ڵك پێی وایه مرۆڤ له كاتی پیریدا ده‌بێته سه‌ربار بۆ خه‌ڵكانی تر، به‌ڵام هه‌ندێ جار ئه‌و كه‌سه به‌ساڵاچووانه، زۆ باشتر له گه‌نجه‌كان ده‌رده‌كه‌ون.
(لیل یان وێبر) كه ته‌مه‌نی 99 ساڵه، به‌و ته‌مه‌نه‌یه‌وه تا ئێسته خه‌ریكی كاری خێرخوازییه، به‌تایبه‌ت بۆ منداڵانی ئه‌فریقیایی. ئه‌و هه‌موو به‌یانییه‌ك زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستێ و وه‌ك به‌رنامه‌ی رۆژانه‌ی خۆی، سه‌رقاڵی دروینی جلی منداڵان ده‌بێت. (لیل یان وێبر)، رۆژانه به‌لانی كه‌مه‌وه ده‌ستێك جلوبه‌رگ ده‌دروێ و له كۆگایه‌كى تایبه‌ت به كاری خێرخوازی دایانده‌نێ.
خاتوو وێبر، له ساڵی 2011ه‌وه ده‌ستی به‌و كاره كردووه و تا ئێسته نزیكه‌ی 840 ده‌ست جلوبه‌رگی دوریوه. ئه‌و جلوبه‌رگانه له چوارچێوه‌ی كاری خێرخوازیدا بۆ منداڵانی ئه‌فریقیا یان هه‌ر وڵاتێكی تر ره‌وانه ده‌كرێن.
خاتوو وێیر ده‌یه‌وێ تا دورینی هه‌زار ده‌ست جلوبه‌رگ، درێژه‌ی ئه‌و كاره‌ی بدات. ئه‌و پێی وایه كاتێكی زۆری له به‌رده‌ستدا نییه بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه‌ی. ئه‌و ژنه 99 ساڵه، تا ئێسته براوه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتی مرۆڤدۆستانه بووه.