بۆئه‌وه‌ی دووربیت له‌ رووداوی هاتوچۆ وریابه‌ !


هه‌موومان به‌ شووێن سه‌لامه‌تیدا ده‌گه‌ڕێن و ده‌مانه‌وێت دووربین له‌ رووداوی هاتوچۆ، ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵێك خاڵن كه‌ هاوكاریمان ده‌كه‌ن تا دووربكه‌وینه‌وه‌ له‌ رووداوی هاتوچۆ و پارێزگاری له‌ خۆمان و سه‌رنشینه‌كان بكه‌ین.
دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خێرای، چونكه‌ سه‌ره‌كیترین هۆكاری رووداوه‌كانی هاتوچۆیه‌ و له‌ كاتی خێرایدا كۆنترۆڵ له‌ده‌ست ده‌ده‌یت.
دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ مۆبایل و ناردنی نامه‌ و چاتكردن له‌ كاتی شۆفێریدا.
له‌ كاتی شۆفێریدا نان مه‌خۆن و مه‌خۆنه‌وه‌، چونكه‌ وات لێده‌كات ته‌ركیزت نه‌مێنێت.
ئاگاداری ده‌وروبه‌رت ببه‌ و هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ت له‌بیربێت كه‌ تۆ به‌ ته‌نها له‌سه‌ر ڕێگاكه‌ نیت.
پابه‌ندی هێماكانی هاتوچۆببه‌، چونكه‌ له‌به‌ر سه‌لامه‌تی تۆ دانراون.
زانینی ئه‌و ڕیگایه‌ی پێیدا ده‌ڕۆیت زۆر گرنگه‌ تا سه‌رت لێ تێكنه‌چێت و تووشی رووداوی هاتووچۆ نه‌بیت.
مه‌ودایه‌كی باش بهێڵه‌ره‌وه‌ له‌ نێوان ئۆتۆمبێله‌كه‌ت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌رده‌متدا.