دەتوانیت کەرە بۆ چەند کارێکی ناو ماڵ بەکار بهێنیت


کەرە تەنیا بۆ ئامادەکردنی خۆراک بەکار ناهێنرێت ، بەڵکو بەسودە بۆ هەندێک کاری ناو ماڵ ، لەوانەش:

1-نەهێشتنی دەنگی زڕە زڕی دەرگا لە ڕێگەی چەورکردنی
2-لێکردنەوەی پەڵەی حبر بە پلاستیکەوە، لە رێگەی چەورکردنی پارچەیەک خوماش و لیخشاندنی لەو پەڵەیەی دەتەوێت لێی بکەیتەوە ، دواتر پارچە پلاستیکەکە بە ئاو بشۆ وشکی بکەرەوە .

3-لێکردنەوەی بنێشتی نوساوە بە فەرشەوە ، کەمێک کەرە بدە لە بنێشتەکە و بۆ ماوەی دە خولەک پێوەی بەجێ بهێڵە ، ئەمەش یارمەتی نەرمکردنی بنێشت دەدات و دەتوانیت بەئاسانی لە فەرشەکەی بکەیتەوە بەبێ ئەوەی زیانی پێ بگەیەنیت .
4-لێکردنەوەی لەزگە بەهەر کەرەستەیەکەوە بەبێ ئەوەی تێکی بدات یان جێگەی پێوە بەجێ بهێڵێت .