پشیله‌یه‌كی جۆری سیاسمێس كه ناوی له كتێبی گینسدا تۆمار كراوه، دوای ٣٠ ساڵ له ژیان سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ڕابردوو مرد.
(گه‌یل فلۆید) خاوه‌نی پشیله‌كه كه ناوی (سكۆته‌ره) ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پشیله‌كه‌ی ٢٦ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ ئاهه‌نگی ٣٠یه‌من ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی گێڕاوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی، سكۆته‌ر پێش مردنی ناوی چووه‌ته كتێبی گینسه‌وه بۆ به‌ته‌مه‌نترین پشیله كه له ژیاندا بێت، هه‌رچه‌نده ڕۆژی ٨ی نیسانی و دوای مردنی به فه‌رمی ناونیشانه‌كه‌ی پێدراوه.
(تریشیا لاتیمێر) كه پزیشكی ڤیتێرنه‌رییه له شاری (مانسفیڵدی) ویلایه‌تی ته‌كساس ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و ٣٠ ساڵه‌ی ته‌مه‌نی سكۆته‌ر یه‌كسانه به ١٣٦ ساڵی ته‌مه‌نی مرۆڤ.
گه‌یلی خاوه‌نی پشیله‌كه ڕایگه‌یاند، سكۆته‌ر زۆر ژیاوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌میشه چالاك و خه‌ریكی گه‌شكردن بووه، به جۆرێك له ٥٠ ویلایه‌ته‌كه‌ی ئه‌مریكا ٤٥یان گه‌ڕاوه.
