نوێترین لێکۆلینه‌وه‌ی پزیشکی ده‌ریخستووه که ئه‌و منداڵانه‌ی به شێوه‌یه‌کی رێکوپێک ڕاهێنانی وه‌رزشی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له قۆناغی فێرکردنی بنه‌ڕه‌تیدان، ئه‌وا یارمه‌تیان ده‌دات له به‌رزکردنه‌وه‌ی تێکڕای به‌ده‌ستهێنانی ئاستێکی به‌رز له خوێندن به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا.
توێژه‌ران له زانکۆی ئه‌مسته‌ردام له هۆڵه‌ندا ده‌ڵێن"په‌یوه‌ندیه‌کی باوه‌ڕپێکراو له نێوان ئاستی چالاکی جموجۆڵ و وه‌رزش له نێوان منداڵان و نێوان زیادبوونی رێژه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئاستێکی به‌رزی خوێندا هه‌یه".
لێکۆڵینه‌وه‌که له‌سه‌ر نزیکه‌ی 12 هه‌زار منداڵی ته‌مه‌ن نێوان شه‌ش تا هه‌ژده ساڵی ئه‌نجام دراوه، بۆیان ده‌رکه‌وتووه که ئه‌وانه‌ی پابه‌ندن به سیسته‌می ڕاهێنانی وه‌رزشی و جموجۆڵکردن، ئه‌وا ئاستی ئۆکسجین له‌ناو خانه‌کانی مێشکیاندا به‌رز ده‌بێته‌وه، ئەمه‌ش ده‌بێته یارمه‌تیه‌ک بۆ چالاکبوونی فه‌رمانه‌کانی مێشک و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون به بیرکردنه‌وه‌ی خه‌زن کردنی زانیاریه‌کان.
