تایبەتمەندییە سەرسوڕهێنەرەکانی دارچین


بەپێی ماڵپەڕی " تبیان " یەکێک لە پێکهاتە خۆراکە بەسوودەکان دارچینیە، کە دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم، ئاسن، کالسیۆم، ریشاڵەکان، کە بۆ زۆر نەخۆشی چارەسەرە، وەک بەهێزکردنی بەرگری کردنی لەش لە دژی نەخۆشی زەهایمەر.
دارچینی مێشک چالاک دەکات، خواردنی دارچین، پاڵەپەستۆی مێشک کەم دەکاتەوە و بەرگری لە لەدەستدانی بیرەوەری دەکات، پسپۆڕەکان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامە کە دارچینی ماددەیەکى تێدایە کە دەتوانێت بەرگری لە زەهایمەر بکات.
داری دارچین لە سەر مشک تاقیکراوەتەوە، لە دوای 4 مانگ ئەو ئەنجامەی بەدەست هێناوە کە گەشە سەندنی نەخۆشی زەهایمەر زۆر کەم دەکاتەوە.
لە زۆر نان و شیرینیدا وەک بەهارات بەکاردەهێنرێت، وەک تام و چێژ هەم وەک ماددەیەکی دژە کەڕوو، چونکە دارچینی میکرۆبەکان لەناو دەبات، توانای ئەوەی هەیە نان تا دە رۆژ بە تازەیی بهێڵێتەوە.
دارچینی چارەسەری کەڕووی ناو دەم دەکات، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکەی سپی لە ناو دەمدا، هەر بۆیە زۆر بەسوودە لەگەڵ ئاودا لە دەمتی وەربدەیت.
دارچینی سووڕی خوێن چالاک دەکات، گەیاندنی ئۆکسجین لە لەشدا زۆر دەکات و ماندوویی ناهێڵێت، خوێن دەپاڵێوێت.
دارچین دژی باکتریا و ڤایرۆس و کەڕووە، ئەو ماددەیەی تێیدایە، چارەسەری هەوکردنەکانی ناوەوە و دەرەوەی لەش دەکات.
دارچینی خوێنبەربوون کەم دەکاتەوە و برین چارەسەر دەکات، ماوەی چارەسەر و چاکبوونەوەی نەخۆش کەمتر دەکاتەوە.
دارچینی گرژی ماسولکەکان لەناو دەبات و ئازار کەم دەکاتەوە، بەتایبەتی ئازاری سەر کە بەهۆی هەڵامەتەوە تووش دەبێت.
دارچینی رێژەی شەکری خوێن کۆنتڕۆڵ دەکات، بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە بەسوودە، چونکە یارمەتییان دەدات کەمتر ئەنسۆلین بەکاربهێنن، بەتایبەتی بۆ تووشبووانی جۆری شەکرەی دوو زۆر باشە.
پێکهاتەی کالسیۆم و ریشاڵی دارچینی، مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشی دڵ دەپارێزێت، خواردنی دارچینی بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە و پاڵەپەستۆی خوێنیان لەسەرە زۆر باشە.
دارچینی تەندروستی ریخۆڵەکان بەرز دەکاتەوە، ڕێگە لە توشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە دەگرێت.
دارچینی بۆنی هەناسە خۆشدەکات، هەرسکردن ئاسان دەکات و دڵ تێکەڵهاتن وهێڵنجدان ناهێڵێت، چارەسەری ڕشانەوە، ئازاری گەدە، سک چوون و غازات دەکات.