دەجال

یەکێکی تر لە نیشانەکانی قیامەت هاتنی مەسیحی دەجالە...با بێین بە شێوەیەکی چڕ و پڕ باسی بکەین ......
سەرەتا دەجال گەورەترین فیتنەیە کە توشی مسڵمان دەبێ واتا فیتنە لەمە گەورەتر نیەو نابێ وە هەموو پێغەمبەرەکان قەومەکانی خۆیان لەم فیتنەیە ئاگادار کردۆتەوە.....
دەجال کێیە؟؟؟!!!
پیاوێکە لە نەوەی ئادەم کە خوای گەورە کۆمەڵێک هێز و تایبەتمەندی پێ بەخشیوە بۆ ئەوەی ئێمە تاقی بکاتەوە وە پێغەمبەری خوا (د.خ)لە فیتنەی ئەم پیاوە ئێمەی ئاگادار کردۆتەوە...وە وەسفی کردوە بۆ مان بۆ ئەوەی خۆمانی لێ بپاڕێزین...
هۆی ناونانی بە مەسیحی دەجال ؟؟؟؟!!!
مەسیح واتا سڕاو...ئەمەش لەوەوە هاتوە کە دەجال چاوێکی کوێرەو وەک ترێێی وشکەوەبوو وشک بوە ....لە کاتێکدا خوا کوێر نیەو بێ عەیبە ....وە دەجال واتا گەورەترین دڕۆزن!!!..
دەجال ئیدیعای چێ دەکات؟؟؟!!!
دەجال سەرەتا وەک پیاو چاکێک وە دواتر وەک پێغەمبەرێک وە دواتر ئیدیعای خوایەتی دەکات نعوذ بالله ...
سیفەتەکانی دەجال بۆئەوەێ لە هەرکوێ بینیمان بیناسینەوە:
۱.باڵای کورتە...
۲.قژی لولە،،،،،
۳.توێڵی پانە....
٤.لە نێوان هەردوو چاوی نوسراوە (ک ف ر) وە هەموو موسڵمانێکی خوێنەوارو نە خوێنەوار دەتوانێت بیخوێنێتەوە...
٥.نەزۆکە و مناڵی نابێ....
٦.چاوێکی کوێرە....وەک ترێیەکی وشکەوەبوو وایە...
وە ئایە لە کوێ دەردەچێ...وەکەی ...نێشانەکانی دەرچونی چیە؟! چەند ساڵ لەسەر زەوی دەبێ ئەمانەو چەندینی دیکە لە بەشی دووەم چاوەڕوانبن.....