دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چیرۆكی تراژیدی بیزنسمانێكی خه‌ڵكی سوریا كه له‌شه‌قامه‌كانی ئیسته‌نبوڵدا خاشاك كۆده‌كاته‌وه، چه‌ندین كۆمپانیا ئۆفه‌ری هه‌لی كاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. نادر ئیبراهیم، ته‌مه‌ن 44 ساڵ، خه‌ڵكی سوریایه و بێجگه له زمانی عه‌ره‌بی وه‌كو زمانی دایك، به‌چه‌ند زمانێكی دیكه (فه‌ڕه‌نسی، ئینگلیزی، ئیتاڵی‌و توركی) قسه‌ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی سیاسی وڵاته‌كه‌یی‌و چیرۆكی تراژیدی خۆیه‌وه ناچاربووه شه‌قامه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ پاكبكاته‌وه.
به‌پێی سایتی حوڕییه‌ت ده‌یلی نیوز، چیرۆكی نادر ئه‌وكاته ده‌ستیپێكرد كه له‌كۆتایی ساڵی 2012 بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یشته توركیا، كاتێك هاوڕێیه‌كی خۆی به‌هاوڕێیه‌كی تورك ده‌یناسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاوبه‌شی بیزنس بكه‌ن. نادر خۆی چیرۆكه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت "پێكه‌وه رۆیشتین بۆ ئوتێلێكی پارێزگای ئه‌ده‌نه‌ی باكوری رۆژئاوای توركیا بۆ دامه‌زراندنی ئیشوكار، به‌ڵام ئه‌و له‌وێ به‌جێی هێشتم و پاره‌كه‌ی بردم و هه‌ڵهات. دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌ده‌نه پاره‌كه‌م له‌ده‌ستچوو، هاوسه‌ر و منداڵه‌كانم گه‌ڕانه‌وه بۆ لوبنان. "
دوای ئه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی له میدیاكانی توركیادا بڵاوكرایه‌وه، نادر چه‌ندین ئۆفه‌ری هه‌لی كاری پێدراوه. له‌وباره‌وه نادر وتی "من پێشبینی بایه‌خپێدانێكی ئه‌وه‌نده زۆرم نه‌ده‌كرد، خودا شادیان بكات من چه‌ندین ئۆفه‌ری كارم وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بواری جوانكاریدا یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی كارم ئه‌نجامداوه و به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ به‌ڕێوه‌چوو و به‌ڵێنمداوه سیڤییه‌كیان بۆ بنێرم."
هه‌روه‌ها كۆمپانیایه‌كی بواری بیناسازی له شاری ئه‌نتاڵیا په‌یوه‌ندیان به نادره‌وه كردووه و داوایان كردووه لای ئه‌وان كاربكات. چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ش ئۆفه‌ریان پێشكه‌ش كردووه. نادر رونیكردۆته‌وه، ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه به‌شێوه‌یه‌كی قوڵ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دروستكردووه.
