فیستیڤاڵی گه‌وره‌ی دوانه و سیانه‌كانی ئێران له‌ژێر دروشمی "دوانه‌كانی ئێران، پارێزه‌ری كلتوری ئێرانن" به به‌شداری ١٢ هه‌زار كه‌س له یاریگای وه‌رزشی ئازادی تاران به‌ڕێوه‌چووه.
له دایكبوونی منداڵی دوانه حاڵه‌تێكی سروشتیه و به‌شێك له منداڵه دوانه‌كان به ته‌واوی له یه‌ك ده‌چن و ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌ندێك له دوانه‌كان شێوه‌یان له یه‌ك جیاوازه و به دوانه جیاوازه‌كان ناسراون و توێژه‌ران چه‌ند هۆكارێك دیاریده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ری له دایكبوونی دوانه زیاتر ده‌كه‌ن .
زیادبونی كێش: به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌گۆڤارێكی پزیشكی ئه‌مریكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتوه كه‌زیادبوونی كێشی خانمان زیاتر ئه‌گه‌ری له‌دایكبوونی منداڵی دووانه زیاتر ده‌كات.
خواردنی به‌رهه‌مه‌كانی شیر و ماست: به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ناوه‌ندی (لۆنگ ئایلاند) له‌ئه‌مریكا، ئه‌و ژنانه‌ی كه‌زۆر به‌رهه‌مه‌كانی شیر و ماست ده‌خۆن به‌رێژه‌ی پێنج هێنده ئه‌گه‌ری له‌دایك بوونی منداڵی دوانه‌یان زیاتره.
خواردنی فۆلیك ئه‌سید: توێژینه‌وه‌یه‌كی ئوسترالیی ئاشكرایكردوه كه‌ئه‌و ژنانه‌ی كه‌فۆلیك ئه‌سید ده‌خۆن به‌ر له‌دووگیانی ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مانه دووانه‌یان ببێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه ئه‌گه‌ری له‌دایك بونی دوانه به‌رێژه‌ی ٤٠% زیاتر بكات.