سه‌ره‌تای دروستبوونی مریشك و هێڵكه‌و ئه‌و پرسیاره‌ی ئاخۆ كامیان له‌سه‌ره‌تادا دروستبوون چه‌ندین ساڵه باسده‌كرێت و قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت.
ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌لیلی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، توێژه‌رانی هه‌ردوو زانكۆی شه‌فیڵد و وارویك له به‌ریتانیا به توێژینه‌وه‌یه‌ك وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یاندایه‌وه‌و و ئاشكرایانكرد له‌سه‌ره‌تادا هێلكه له مریشكه‌وه دروستبووه.
توێژه‌رانی هه‌ردوو زانكۆكه ئاشكرایانكرد لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ توێكڵی هێڵكه‌ی مریشك كردووه و جۆره پڕۆتینێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه هێلكه‌دانی مریشك ده‌ریده‌دات ئه‌ویش له‌دوای مانه‌وه له هێلكه‌دانی مریشكدا وه‌ریگرتووه.
كۆڵین فریمان پزیشكی زانكۆی شه‌فیڵد ڕایگه‌یاند " ماوه‌یه‌كی زۆربوو گومانمان هه‌بوو له سه‌ره‌تادا هێلكه دروستبووه به‌ڵام ئێستا به شێوه‌یه‌كی زانستیانه سه‌لماندوومانه كه مریشك له سه‌ره‌تادا دروستبووه".
پڕۆتینه‌كه ناوی ( (OC-17یه وه‌كو په‌ره‌پێده‌ری كارلێكی كیمیاوی كارده‌كات و گه‌شه‌ی توێكڵی هێلكه خێراده‌كات.
پڕۆتینه‌كه كاربۆناتی كالسیۆم ده‌گۆڕێت بۆ بلوری كالسایت كه ئه‌ویش توێكڵی هێلكه دروستده‌كات و له هێلكه‌دانی مریشكدا له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا ٦ گرام توێكڵی هێلكه دروستده‌كات.
