دادگای پێداچوونەوەی شاری میلانۆی ئیتاڵیا رایگەیاند، كۆمپانیایەك كچێكی موسڵمانی باڵاپۆشی بۆ كاركردن دەركردووە، ئەوەش بەهۆی بااَپۆشی كچەكەوە بووە.
ماڵپەری (زە لۆكال) ی هەواڵی ئیتاڵی رایگەیاندووە، لەساڵی (2013) كچێك بەناوی (سارە) قوتابی زانكۆ تەمەنی (21) ساڵ لەكۆمپانیایەك بۆ كاركردن دەركراوە، چونكە باڵاپۆش بووە.
ئەمەو دادگای شاری میلانۆ رایگەیاندووە، كچەكە لەدایك و باوكێكی میسری لەئیتاڵیا لەدایك بووە، بەڵام نابێت بەهۆی جل و بەرگەوە نابێت هیچ كەسێك لەكاركردن دووربخرێتەوە، چونكە یاسایی نییە.